عێراق دووەم پیسترین وڵاتە لەڕووی هەواوە

هاوشێوەی گەندەڵی و بواری ئەمنی و ئیداری و سەربازی، عێراق لە ڕووی ژینگەشەوە ڕیزبەندیی سەرەوەی لە وڵاتانی دیکە وەرگرتووە و بە دووەم پیسترین وڵات ناسێنرا لەڕووی هەواوە.

ئەگەرچی بەرپرسانی عیراق، لێرە و لەوێ بەشداریی ئیڤێنت و کۆنفرانسە گەورەکانی بواری ژینگە دەبن، بەڵام پابەندی هیچ پلانێکی ژینگەیی نەبووە و بودجەکەشی بە شێوەیەک تەخشان و پەخشان کراوە ژیانی خەڵک و تەندروستیی هاووڵاتیان هیچ بایەخێکی بۆ نەهێلدراوەتەوە و لە جێگای ئەوە میلیشیای سەربازی پێ دەوڵەمەند کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمریکی، عێراق لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی هەوای پاکیان هەیە، لە پلەی پێش کۆتاییدایە، لە کاتێکدا ئایسلەندا پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە. گۆڤاری “Ceoworld” ئەمەریکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، گۆڕانێکی گەورە لە ئاستی پیسبوونی هەوا لە نێوان وڵاتاندا هەیە، هەروەها گۆڕانی کەشوهەوا کێشەکە گەورەتر دەکات. لەو ڕاپۆرتەدا ئایسلەندا لەڕیزبەندییەکە پلەی یەکەمی گرتووە، ئیستۆنیا لە پلەی شەشەم دێت، هەروەها فینلاند پلەی حەفتەمی گرتووە، ئەندۆرا و سوید لەپلەکانی هەشتەم و نۆیەم دێن؛ هەروەها چادیش خراپترین هەوای هەیە، لە دوای ئەویش عێراق دێت، پاشان بە پاکستان و بەحرەین و بەنگلادیش.
پێشتریش بڵاو کرایەوە، لە نوێترین ڕاپۆرتدا کە لەلایەن پێوەرەکانی تیرۆری جیهانییەوە، پەیمانگای ئابووری و ئاشتییەوە بۆ ساڵی 2024 دەرچووە بڵاوی کردووەتەوە، عێراق لە پلەی دووەمی جیهانی عەرەبی ناسەقامگیری، لە کۆی 89 پلەی 11ـی جیهانیشە لە لیستی “وڵاتانی ناسەقامگیری” لە سەرانسەری جیهاندایە.
بەپێچەوانەی عێراقەوە، هەرێمی کوردستان، لە ڕووی ژینگەییەوە چاکسازیی گەورەی بەخۆیەوە بینیووە و چەندین بڕیاری تایبەتمەند لەو بوارەدا کارایە و تەنانەت مەرجی پێدانی مۆڵەت بۆ پرۆژە گەورەکان بابەتی ژینگەیە و وەبەرهێنەران پابەند کراون بەوەی ڕێنماییەکانی تایبەت بە ژینگە لە پرۆژەکانیاندا جێبەجێ بکەن.

ھەواڵی زیاتر