سبەی پشووی فەرمیە

پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا لە هەموو دام و دەزگا حکومیەکانی پارێزگای هەولێر

بەهۆى ئەو شەپۆلە به‌خوڕەی باران و تەزرەى سنووری پارێزگاى هەولێری گرته‌وه‌ و لە چەند شوێنێك لافاو هه‌ستا و هاتووچۆى هاوڵاتییان په‌كیكه‌وت، بەیانى ڕۆژى یەک شەممە 2021.10.31 بەمەبەستى پاککردنەوەى ئەم ڕێگایانە و ئاساییکردنەوەى هاتووچۆى هاوڵاتییان، لەسەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەکانى حکومى و قوتابخانە ئەهلى و حکومیەکان لە سنوورى پارێزگاکەمان پشووى فەرمییە، تەنها فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان نەبێت کە لەئەرک دادەبن بۆ ڕاماڵینى و پاککردنەوەى ئەو شەقام و شوێنانەى کە بەهۆى لافاوەوە دووچارى گرفتى هاتووچۆ هاتوون، لەبەرئەوى لەچەند گەرەک و شەقامیێکى گشتیى بەهۆى پاشماوەى لافاو ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆى هاوڵاتییان دروست بووە و ڕێگاى هاتووچۆ نەماوە.

نووسینگەى پارێزگارى هەولێر 2021.10.30

ھەواڵی زیاتر