د. محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن
سێندرەمێكه و تووشی دامه‌زراوه ئه‌كادیمیه‌كانمان بووه، له‌وانه شاراوه نیه كه به‌ڕاست خۆیان پێ له‌م دیارده گه‌نیوه به‌رزتره، ئه‌م ده‌رده تادێ زیاتر تین و هێز له جه‌سته و ڕۆحی ئه‌كادیمیا له لایه‌ك و بنیادی فه‌رهه‌نگیی نه‌ته‌وه ده‌بڕێ. له سه‌رێكه‌وه ئه‌كادیمیستی ناڕۆشنبیری هێناوه‌ته ئارا و ڕۆشنبیری ئه‌كادیمیستیشی له‌نێو زانكۆكان به‌لاوه په‌سه‌ند نه‌بووه. ئه‌كادیمست ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیر نه‌بێ، نە خۆی و نە بڕوانامه‌كه‌شی شایانی ئه‌وه نین به‌یه‌كه‌وه بلكێن و به شایانی یه‌كتر بزانرێن، ڕۆشنبیریش ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی بیركردنه‌وه‌كانی خۆی ڕێك بخات و نه‌سه‌قیانه دایانڕێژێ، شوناسی ڕۆشنبیریی لێ نایه‌ت و قسه‌كه‌رێكی بێ بابه‌ت و نووسه‌رێكی بێ بیركردنه‌وه ده‌بێ.
له‌و سه‌رزه‌مینه‌ی ئێمه‌دا بێهیوایی ئه‌كادیمی، یه‌كسانه به‌و بێهیواییه‌ی له بنیادی ده‌روونیی دامه‌زراوه سیاسی و كارگێڕیه‌كانی داوه و ئه‌م دۆخه‌ی زانكۆكان تێی كه‌وتوون زۆر له‌و زه‌لكاوه ده‌چێ كه هیچی له‌به‌ر ناڕوا و هه‌ر تێیشی ده‌ڕژێ. من ئه‌مه‌م به نیشانه‌یه‌كی زه‌قی (خه‌مۆكیی نه‌ته‌وه) داناوه، له‌م نه‌خۆشیه‌دا كه كۆنەست و كۆهەستی نه‌ته‌وه‌ییمانی گرتۆته‌وه قه‌واره‌ی بوونمانی له تین و تاقه‌ت خستووه، ئه‌مڕۆی خۆی له‌بیر بردۆته‌وه، سبه‌ینێی لا ڕوون و دیار نیه، دوێنێ ده‌ركه‌وتووترین بابه‌ته؛ چوون ستایلی بیركردنه‌وه‌مان له شێوازی گێڕانه‌وه‌ی گێڕاوه‌كاندا قاڵبی گرتووه، ئومێدی به ده‌ركه‌وتنی ئاسۆیه‌كی ڕوون نیه، له سبه‌ینێ ترساوه و پێی وایه ئه‌وانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن مژده‌به‌خش نین، ئه‌م نیشانه و ده‌یانی تر، دووچاری خه‌مۆكیی نه‌ته‌وه‌یی كردووین و تیاماندا بۆته درێژخایه‌ن (chronic) و زۆر له‌مێژه پێیه‌وه ناڵاندوومانه.
ئه‌م خه‌مۆكیه درێژخایه‌نه، هۆكاری سه‌ره‌كیی دابه‌شبوونی كه‌سایه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییمانه بۆ چه‌ندین پارچه و هه‌ر پارچه‌شی له سێنته‌رێكه‌وه نۆبه له دوا نۆبه ڕووبه‌ڕووی تراومای ده‌كاته‌وه، ئه‌م دیارده‌ی دوای خه‌مۆكیم ناوناوه(سكیزۆفرینیای نه‌ته‌وه‌یی) كه له پارچه‌پارچه‌بوونی كولتووریی سه‌ر هه‌ڵدەدا و له پارچه‌پارچه‌بوونی خاكه‌وه هاتووه.
كه‌واته (خه‌مۆكیی نه‌ته‌وه) له سكیزۆفرینیای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دا و سه‌ره‌نجام هه‌موو ئه‌م دیارده پاسیڤه له مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه له دۆخی سروشتی هه‌ڵچوونیه‌وه ته‌شه‌نه‌ی كردووه و نه‌یتوانیوه ببێته كۆیه‌كی بیركه‌ره‌وه‌ی چالاك.
خەمۆکیی نەتەوەیی پڕۆژەی کتێبی ئایندەمە.

