حەمەسەعید حەسەن
دوو هۆنراوە
(١)
ئەڤین لە پاییزی
تەمەندا
کۆترێکی هێلانه لێ تێکدراو بووم
تۆ هاتی به هانامه‌وه
کزه‌ی ته‌نیایی گیانمی ته‌زاندبوو
گوڕت وه‌به‌ر هێنامه‌وه
به خونچه‌یه‌کم ده‌زانیت
گوڵجاڕێ بووی
به کانیاوێکم ده‌زانیت
ڕووبارێ بووی
من ئه‌وه‌نده تۆم خۆش ده‌وێ
که ده‌تبینم
زمانم له گۆ ده‌که‌وێ
که چرپه‌یه‌کت ده‌بیستم
داوێنم له هه‌ور ده‌خشێ
ده‌ڵێی هه‌ڵۆ
باڵی خۆیم پێ ده‌به‌خشێ
که له سێبه‌ری باڵاتا
پشوو ده‌ده‌م
ئارامییه‌ک هه‌ست پێ ده‌که‌م
له ئۆخژنی بێچووهپهلهوهرێ ده‌چێ
له‌ژێر باڵی دایکیدا ئۆقره‌ی گرتبێ
*
ئۆخژن: هه‌ستکردن به خۆشی و ئارامی.
(٢)
له یه‌که‌م نیگاوه
له ناخمه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ
ئه‌و ئه‌ڤینه‌ی له چاوما
به‌دیت کردووه
(دڵداریمان
هێژاترین گه‌نجینه‌یه
له دڵما هه‌ڵم گرتووه.)(*)
تۆ له دڵمای
چه‌ند لێم دوور بی
هه‌ر وا هه‌ست ده‌که‌م
له گه‌ڵمای
که‌س شک ده‌به‌ی
وه‌ک من لاولاوی هۆنراوه‌ی
له بهژنوباڵات ئاڵابێ؟
که‌س شک ده‌به‌ی
وه‌کوو من باوه‌شی دڵی
هه‌میشه بۆ تۆ واڵابێ؟
که‌س شک ده‌به‌ی
وه‌ک من دڵی هه‌ر لای تۆ بێ؟
که‌س شک ده‌به‌ی
ئه‌وه‌نده‌ی من شه‌یدای تۆ بێ؟
بێجگه له من
کێیه چاوی بۆ کردبی
به که‌ژاوه؟
کێ وه‌کوو من داهاتووی خۆی
به پرشنگی چاوی تۆوه
گرێ داوه؟
له سیماتا
سه‌راپای کوردستانم دی
بۆیه له یه‌که‌م نیگاوه
خۆشم ویستی
***
(*) I`m sure our love is a treasure , your heart will always keep. (Bobette Bryan)

