د.عبدالله شێرکاوەیی*
یه‌كێتیی زانایان وه‌ك دامه‌زراوه و رێكخراوه‌ێكی پیشه‌یی و سه‌رتاسه‌ری له ٢١/٩/١٩٧٠ له گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی، له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵه زانایه‌كی دڵسۆز‌و به پاڵپشتی راسته‌وخۆی ره‌حمه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی له پێناو کۆمەڵێک ئامانجی خزمەت بە ئایین و نەتەوەو نیشتمان دامه‌زرا.
دامه‌زراندنی ئه‌و یه‌كێتیه زه‌روره‌تێكی مێژوویی گرنگ بوو، كه توانی وزه و توانای زانایان له ته‌واوی كوردستان كۆ بكاته‌وه و له خزمه‌تی گشتی و له پێناو بره‌ودان به هه‌ستی ئایینپه‌روه‌ری و نیشتمانپه‌روه‌ری به‌كار بێنێت.
له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و رێكخراوه هه‌وراز و نشێوی زۆر هاتۆته پێش و، دۆخه‌كان هه‌موو كات وه‌ك یه‌ك نه‌بوون، به‌ڵام به خۆراگری و هه‌ڵوێستی دڵسۆزانی یه‌كێتیی زانایان و پاڵپشتی مه‌لای كورد، توانراوه مێژووی ئه‌م یه‌كێتیه به زیندوویی بمێنێته‌وه و به‌پێی هه‌لومه‌رج و قۆناغه‌كان، خۆی لەگەڵ ئالنگاری و پێشهاته‌كان بگونجێنێ‌و، ببێته یه‌كێ له‌و رێكخراوه پیشه‌ییانه‌ی جێی شانازی هه‌موو لایه‌كمان بێت.
پتر لە نیو سەدە خزمەتکردن، ده‌لاله‌تی خۆراگری و خه‌بات و تێكۆشانی به‌رده‌وامی مامۆستایانی ئایینیه، كه بە شه‌ونخونی و ماندوو بوون، توانیویانه ههورازو نشێوه‌كان ببڕن و ببنه چرایه‌كی گه‌شی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و درێژه پێده‌ری كاروانی زانایانی خه‌باتگێڕی ئیسلامدۆست و نهتهوهپهوهروهر، بۆیه ئه‌م یاده هانده‌رێكی زیاتر بێت له به‌خشینه‌وه‌ی گوڕوتینی هه‌مان هه‌ستی ئه‌و كاروانه‌ی، كه به سه‌ر به‌رزی له پێناو ئیسلام و نەتەوە و خاك و نیشتمان تێکۆشان و بوونه جێگه‌ی شانازی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان.
یه‌كێتیی زانایان به هه‌رسێ ئاراسته‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و پیشه‌یی كاری كردووه و له‌سه‌ریشی به‌رده‌وام ده‌بێت:
له رووی ئایینیه‌وه، كار له پێناو گه‌یاندن و پاراستنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دهكاتو، ئامانجیشی ئه‌وه‌یه هه‌میشه رووه گه‌شه‌كه‌ی ئیسلام پیشان بدات و سوودیش له په‌یڕه‌و كردنی وه‌ربگرێت بۆ خزمه‌تی موسڵمانان و گه‌لی كورد.
له رووی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه كار ده‌كات بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی ئه‌زمونی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌یشتنی ئه‌و گه‌له سته‌ملێكراوه به مافه‌كانی خۆی، وه‌ك چۆن زانایان هیچ كاتیش دانه‌بڕاون له خۆشی و ناخۆشیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان و بگره بەو په‌ڕی تواناوه پارێزگاریان له كه‌رامه‌تی ئه‌و میلله‌ته كردووه و هانی خه‌ڵكیشیان داوه كه ده‌سكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك سه‌روه‌تێكی نیشتمانی سه‌یر بكه‌ن و بیپارێزن، مه‌لای كورد له شاخ پێشمه‌رگه بوو، و له خه‌باتی مه‌ده‌نیشدا پارێزه‌ری ده‌سكه‌ته‌كانی گه‌لی كوردستانه.
له رووی پیشهیشدا یه‌كێتیی زانایان كاتی خۆی كه دامه‌زرا بۆ ئه‌وه بوو، خزمه‌تی زانایان بكات و رۆڵی مامۆستایان به‌ره‌و ئاستێكی باش به‌رێت، ئێستاش به‌هه‌مان نه‌فه‌س كار دهكاتو، به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵ ده‌دات خزمه‌تی زانایانی ئایینی له كوردستان بكات.
به‌درێژایی مێژووه‌كه‌ی یه‌كێتیی زانایان له قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی ئایینپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌دۆستی له‌گه‌ڵ پاراستنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی دیاری هه‌بووه، وه‌ك هێزو پاڵپشتێكی مه‌عنه‌وی پشتگیری مامۆستایانی ئایینی هه‌نگاوی ناوه و، ئامانجی بووه رۆحی ئیسلام ئاوێته‌ی گیانی نه‌ته‌وه‌یی بكات به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێ تاكی كورد وای لێ بێت له پاڵ دیندا پارێزگاری له خاك و وڵاتی خۆی بكا و نیشتمانی خۆی خۆش بوێ، په‌یڕه‌وكردنی هه‌ستی میانڕه‌وانه‌و، دژایه‌تیكردنی تیرۆر و، بیری توندڕەوی و، گوڕوتیندان به زانایانی ئایینی و، لێكنزیككردنهوهیان له‌سه‌ر پرسه گشتیه‌كان و، په‌ره دان به په‌یوه‌ندی زانایان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان له كوردستان و، زانایانی جیهانی ئیسلامی له ده‌ره‌وه و، پێكه‌وه‌ژیانی برایانه و، نه‌هێشتنی زڵم و، كاركردن بۆ عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و، پاراستنی ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وییه‌كان و، پاراستنی ئه‌خلاقی ئەو میلله‌ته و، گرنگیدان به خوێندنی ئایینی و كردنه‌وه‌ی خولی رۆشنبیری و به‌ستنی كۆنفرانسی زانستی و كاركردن بۆ یه‌كخستنی فه‌توا له كوردستان و چه‌ندین هه‌نگاوی تری له‌و شێوه ئامانجی ئه‌و یهكێتیهن و پشتیوان به خوا و هاوكاری زانایانی ئایینی كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ئه‌وانه‌ی له پێناو ئه‌و یه‌كێتیه‌دا خزمه‌تیان كردووه، جێگه‌ی فه‌خر و شانازییەکی گەورەن، سه‌ربه‌رزین كه زۆرترین زانای ئایینی به درێژایی ته‌مه‌نی خۆیان له‌ژێر ئه‌م چه‌تره بوون، هه‌وڵی ئه‌وان بۆ ئه‌وه بووه، كه زانایان وه‌ك یه‌ك ده‌ست و به یه‌ك ئیراده و سه‌ربه‌رزانه ژیان به‌ڕێوه ببه‌ن، ئه‌ركی ئێمه درێژه دانه به هه‌مان ئه‌و نه‌هج و رێبازه ره‌سه‌ن و پیرۆزه‌ی ئه‌وان، بۆیه لێره‌وه ده‌ستخۆشی له هه‌موو دڵسۆزانی ئه‌و یه‌كێتیه ده‌كه‌ین.
له كاتێكدا ئه‌م ساڵیاده ده‌كه‌ینه‌وه، كه گه‌له‌كه‌مان و جیهان بە قۆناغێکی هەستیار تێپەڕدەبن، ناوخۆی هه‌رێمه‌كه‌مان پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی و پێكه‌وه‌كاركردن هه‌یه، تا بتوانین به ته‌بایی و سه‌قامگیریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی واقعه‌كه‌مان به‌ره‌و باشتر ببه‌ین.
یه‌كێتیی زانایان وه‌ك ته‌واوكه‌ری ئامانجه ستراتیژیه‌كان و كاروانی زانایان له چوارچێوه‌ی فاكته‌ری پاڵپشتی قه‌زیه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و، پشتئه‌ستوور به هاوكاری زانایان و دڵسۆزیان به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان تێده‌كۆشێت.
یه‌كێتیی زانایان ماڵی هه‌موو مامۆستایانی ئایینیه و خوازیاره هه‌مووان به‌و په‌ڕی رێز‌و پاراستنی پێگه‌ی پیشەیی مامه‌ڵه بكه‌ن و به پێشنیار و پاڵپشتی و خۆ بهخاوهندانان و هه‌ستی به‌رپرسیارێتی خزمه‌تی یه‌كتر بكه‌ین و سه‌روه‌ری و شكۆی ئه‌و كاروانه بپارێزین و جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پێناو ئه‌و یه‌كێتیه و خزمه‌تی زانایان كاریان كردووه، به‌رز رابگرین و ڕێز له ماندووبوونیان بگرین.
دووباره خزمه‌ت و ته‌مه‌نی پڕ له شانازی یه‌كێتیی زانایان پیرۆز بێت، هیوادارین ئه‌و یاده به‌خێرو خۆشی بۆ گەلەکەمان و زانایانی سەربەرزی ئایینی بگه‌ڕێته‌وه و هێزێكی تازه و نوێش به‌و یه‌كێتیه بدات.
• ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و وتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

