شێرکۆ حەبیب
لەو باوەڕەدانیم هیچ تاکێکی کورد لەگەڵ ئەوە دانەبێ کەوا نێو ماڵی کورد یەک بێت و کوردستان سەربەخۆ و ئازاد بێت، هەڵبەتە بۆ ئەم مەبەستەش یەکڕیزی ئاواتی هەموو تاکێکی دڵسۆزی ئەم نەتەوەیەیە. گرنگە یەکڕیزی و تەبایی بۆ خزمەت و بەرژەوەندی کوردستان بێت نەک لەسەر بنەمای دژایەتی و شێواندنی ڕاستییەکان و چەواشکردنی هاووڵاتیان بێت.
ئەوەی لێرەدا گرنگە مرۆڤ قەبارە و پێگەی خۆی بزانێت و لەسەر ئەو بنەمایە هەنگاو بنێت، لای هەمووان ئاشکرایە لەسەر جەم هەڵبژاردنەکانی کوردستان یا عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان وەک حزب پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و تەنانەت لە هەندێ هاوپەیمانی نێوان حزبە عێراقییەکانیش زیاتر، لە کوردستانیش ئەوە یەکەمی بێ ڕکابەرە، سەرجەم لایەنەکان دەنگیان بە قەدەر دەنگی پارتی نییە. بەڵام بۆ هەر مەبەستێک مێژوو چەواشە بکرێت ناهەقیە دەرهەق بە میللەت، ئەو میللەتەی دەنگی زۆرینەی دا بە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوا وای کردووە پارتی هەردوو سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران بە ئیستحقاقی خۆی بزانێت، نەک پارتی لە ڕێگای کودەتا خۆی سەپاندبێ، ئەوە پارتییە باوەڕی بە دەنگی گەلە و ڕێز لە هەڵبژاردن و ئاکامەکانی دەگرێت، ئەوە پارتییە ڕەگوڕیشە لە ناو دڵی جەماوەری کوردستان چەسپاوە کە خاوەن ڕێبازێکی پیرۆزە ئەویش رێبازی بارزان و دامەزرێنەکەی باوکی رۆحی نەتەوەی کورد ژەنەرال مستەفا بارزانیی نەمرە، و ئەمرۆش سەرۆک بارزانی ڕابەرایەتی ئەو حزبە دەکات هەر بۆیەش رۆژ بە رۆژ گەشە دەکات ئەندام و هەوادارانی زێدە دەبن، ئەوە پارتییە خەڵکانێک لە نێو قوتابخانەکەی فێری کوردایەتی و نیشتمان پەروەری و پارێزی وڵات دەبن، ئەوە پارتییە کە لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە حزبێکی خاوەن پێگە و جەماوەرێکی بەهێزە و بەردەوامە لە بەرگری و خزمەتکردن و پاراستنی قەوارەی هەرێم و میللەتەکەی، ئەوە پارتییە ئارامی و ئاسایش و ئازادی کوردستانی پاراستوە، ئەوە پارتیە داوا دەکات پەرلەمان کارا بکرێتەوە. ئەوە پارتییە سەرکردایەتی حکوومەتێکی پڕ لە کاری خزمەتگوزاری و دابینکردنی ئارامی و ئاسایش و ئازادی هاووڵاتیان دەکات.
ئەگەر یەکەمن لە کوردستان و عێراق و پارچەکانی کوردستان بۆ ئەو جورئەتەتان نییە پەرلەمان کارابکەنەوە و گرفتەکان چارەسەر بکەن و کابینەی دەی حکوومەت پێک بهێنن، بەڵام چۆن دەزانن کەوا خوای مەزن یەکە و خالقی جیهانە ئەواش دەزانن کەوا بێ پارتی مەحاڵە حکوومەت پێکهێنان نەک هەر ئەوە بەڵکو سەرۆکی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پارتی دەبێت، چونکە ئەوە بڕیاری باڵاترین دەسەڵاتە ئەویش میللەتە دەنگی زۆرینەی داوا بەو پارتەی کە خزمەت و پاراستنی کوردستان و بەرگری لە مافەکان پێشینەی کارەکانیەتی.
مەحاڵە راستی و مێژووی پڕ سەروەری پارتی دیموکراتی کوردستان چەواشە بکەن، چونکە مێژوویەکە هەڵقوڵاوی ناخی دڵسۆزانی کوردستانە.

