رۆژنامەی ھەولێر

ئەتەکێتی ڕۆژنامەوانی، میدیا و هەڵبژاردن

شێرکۆ حەبیب

بەشی سێیەم

بنیاتنانی دەوڵەتی دیموکراسی لەسەر بنیاتنانی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین و بەشداری تاکەکان لە ژیانی سیاسی و تا چەند دەوڵەت ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ دەگرێت. ئازادی بیروڕا مافێکی بنەڕەتی مرۆڤ و پایەی سەرەکی دیموکراسییە. دەوڵەتێکی دیموکراسی دانامەزرێت تا خەڵک نەتوانن ئازادانە بیروبۆچوون و بیرۆکەکانی خۆیان دەرببڕن و بەشداری لە ژیانی سیاسیدا بکەن بە پەیوەستبوون بە پارتە سیاسییەکان و بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، جا چ وەک کاندید یان دەنگدەر. مافی دەنگدانی هاوڵاتی لە هەڵبژاردنەکاندا بە پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان مسۆگەر کراوە. ئەم پەیمانە (کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان) لە کۆمەڵێک پێوەر پێکدێت کە دەوڵەت دەبێت لە هەڵبژاردنەکاندا پابەند بێت پێیانەوە.
ئەو مەرجە بنچینەییەی کە لە میساقەکەدا سەپێنراوە ئەوەیە کە هەڵبژاردن کراوە بێت بۆ هەموو هاووڵاتیان، بە ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات لەدایک بوون یان نیشتەجێن، بەبێ ئەوەی سنووردارکردن و مەرجی بۆ دابنرێت. به ڵام له هه ندێک حاڵه تدا حکوومه ت ده توانێت کۆت وبه ندی بۆ مافی ده نگدان دابنێت، به ڵام ئه و سنووردارکردنانه ده بێت یاسایی و بابه تی و ماقووڵ بن، بۆ نموونه دانانی که مترین ته مەن بۆ دەنگدەڕ. بەڵام ناکرێت هیچ کاندیدێک یان دەنگدەرێک بەدەر بکرێت بەهۆی شوێنی نیشتەجێبوون، خوێندن، ئاراستەی سیاسی، زمان، ئایین، ڕەنگ، یان ڕەگەز، چونکە ئەمە لە وڵاتانی دیموکراسی لە هیچ بارودۆخێکدا ڕێگەپێدراو نییە.
بۆ ئه وه ی هه ڵبژاردنه کان دیموکراسی بێت، ده نگدەڕان دەبێت ئازادی هەڵبژاردنیان هەبێت له نێوان کاندیدێکی به ڕفراوان بۆ ده نگدان له هه ڵبژاردنەکاندا، هه ڕوەها دهبێت زانیاریی پێویست له بارەی ئەو کاندیدەی که خۆی کاندید دەکات، بزانن و ئاگادار بکرێنەوه . پێدانی زانیاری لەسەر کاندیدەکان، پاشخانەکانیان، یان بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیان، ئەرکی میدیایە، جا چ دەنگی بێت، بینراو بێت، یان چاپکراو، واتە هەموو کەناڵەکانی.
یەکێک لە ئەرکەکانی میدیا لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، وەک لە مادەی ١٩ی XIXی کەمپەینی جیهانی بۆ ئازادی ڕادەربڕیندا هاتووە، بریتییە لە:
– ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان لە بابەتەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن ئەرکی میدیایە. زۆر گرنگە پێش هەڵبژاردن هاووڵاتی لە بابەتەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن ئاگادار بکرێنەوە.
– نابێت هیچ جیاوازییەک لە نێوان هیچ کام لە کاندیدەکاندا بکرێت، جا تاکەکەس بن یان حزب. لێرەدا دەبێت دەوڵەت مافی هەموو هاوڵاتییەک دەستەبەر بکات و دەرفەتەکەی بۆ بڕەخسێنێت بەبێ هیچ جیاوازییەک و دەسەڵاتداریش دڵنیابێت لەوەی دەنگدەر زانیاری پێویست بۆ ناونوسین و دەنگدان بەدەست دەهێنێت.
– دابینکردنی بەرنامەیەکی هەواڵی تایبەت بە هەڵبژاردن. ئامانجی سەرەکی ئەم بەرنامانە ئەوەیە کە دەرفەت بدرێت بە لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان بۆ ئەوەی پەیامەکەیان بە دەنگدەران بگەیەنن و پێویستە ئەو بەرنامانە لە کاتەکاندا پەخش بکرێن کە بکاتە فراوانترین ئامادەبووان بدات.
– دڵنیابوون لەوەی دەنگدەران لە چۆنیەتی دەنگدان تێدەگەن، بە ئامادەکردنی بەرنامەی پەروەردەیی کە ورد و بێلایەن بێت و بە شێوەیەکی کاریگەر دەنگدەر ئاگادار بکاتەوە لە پرۆسەی دەنگدان، لەوانە چۆنیەتی دەنگدان، کەی و لە کوێ دەنگدان، چۆنیەتی ناو تۆمارکردن، و گرنگی دەنگدان. پێویستە ئەم بەرنامانە بگەیەنرێتە زۆرترین ژمارەی دەنگدەر و بە زمانی جیاواز بێت.
– هاوسەنگی و بێلایەنی: ئەرکی میدیایە لە ڕاپۆرتە میدیاییەکانیدا هاوسەنگ و بێلایەن بێت، جیاکاری لە هیچ لایەن و قەوارە و کەسێک نەکات. ئەم ئەرکە پێویستی بەوەیە کە هەواڵ و بەرنامە و چاوپێکەوتنەکان لایەنگری نەبن لە بەرژەوەندی یان دژی هیچ لایەن و کەسێک.
– بۆ پێدانی زانیاریی پێویست بۆ تێگەیشتن لە گرنگی پەخشکردنی بۆچوونەکان، پێویستە میدیاکان گرنگی پەخشکردنی ئەو بۆچوونە جیاوازانە لە ڕێگەی کەناڵەکانییەوە ڕوون بکەنەوە بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی هاووڵاتیان بتوانن گوێیان لێبگرن، بیبینن، یان بیخوێننەوە کە کاندید چی دەڵێت سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکەی.
بۆ ئەوەی میدیا کارەکانی بە وردی ئەنجام بدات، دەسەڵاتداران دەبێت هەوڵی ناوازە بدەن بۆ لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو کردەوە توندوتیژییانە، هەڕەشەکردن، یان هەراسانکردن کە ئاراستەی کارمەندانی میدیا، موڵک و ماڵی، یان نووسینگەکانی میدیا دەکرێن. ئه م هێرش و هەڕه شانه له سەڕ ڕۆژنامه نووسان، لەگەڵ وێرانکردنی دامەزراوه کانی پەیوه ندییەکان، گرنگن و پاراستنی ڕاگەیاندن لەم جۆره کردەوەیه بەتایبەت له ماوەی هه ڵبژاردندا گرنگه .
بەهەمان شێوە نابێت سانسۆرێکی پێشوەختە بۆ هیچ بەرنامەیەکی هەڵبژاردن هەبێت و حکومەت بەڵێن بدات یان بەیاننامەیەکی ڕوون دەربکات کە میدیاکان بەهۆی پەخشکردنی بەرنامەکانەوە غەرامە ناکرێن تەنها لەبەر ئەوەی ڕەخنە لە حکومەت یان سیاسەتەکانی دەگرن. نابێت سانسۆرێکی پێشوەختە بۆ میدیا هەبێت چونکە سانسۆر بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان قەدەغەیە تەنها لە هەلومەرجێکی زۆر ناوازە و بە وردی پێناسەکراو نەبێت.هەروەها دەبێت حکومەت دان بە مافی هەموو هاووڵاتییاندا بنێت بۆ دەنگدان و هەنگاوی کاریگەر بنێت بۆ مسۆگەرکردنی پیادەکردنی ئەو مافە، چونکە ئیرادەی خەڵک بنەمای دەسەڵاتی حکومەتە لە دیموکراسیدا.

سەرچاوە اخلاقيات العمل الصحفي