بەعسیزادەیەك قەپ لە قاچی حكوومەت دەگرێ!

‎ بەعسیزادەیەك قەپ لە قاچی حكوومەت دەگرێ!

‎کاوە میران

‎گوتیان وشتر خەت، گوتی پیشەم نییە قەت! گوتیان: ستران ویژدان بکە حەکەم و بۆ جارێک ڕاستی بڵێ، گوتی: ڕاستیگوتن سیفەتی من نییە!
‎ستران دیسان بە حکوومەت و دەسکەوت و پڕۆژەکانیدا هەڵشاخایەوە. ئێمە دەزانین ئەم لەوەتەی لە مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی تڕۆ كراوە و بووەتە باشكاتبی سەرۆكەكەی، قسەی سەقەت و پەقەت زیاتر دەكات و كاوێژ بۆ تایگەرخۆرەكە دەكات، بەڵكو ڕەحمی بتلیسێتەوەو لە بارە دەروونییە نالەبارە دەربازی بكاو پۆستێكی پێبدات.
‎حەز دەکەم بزانن ئەو ساڵح ناوە، گۆشكراوێكی دەرەجەیەكی بەعسییەو فەرخە موختارێكی دژە كورد بووە ، ئاخر كەسێك بەم ژاكە خوی گرتبێ، ئێستا بە چ ڕوویەک دێت زمان لە باس و خواسی كاری حكوومەت و كوردایەتی دەکوتێ؟
‎ئەو باوکی لە كەركووك موختارێكی دژەكوردی بەعسی بوو، بەدەستی یەكێتی كوژراوە.
‎ … بە باوک و باپیرەوە بەعسی بووە، ئێستاش بە مۆدیلێکی نوێ و لەژێر عەبای یەکێتی، پەلاماری حكوومەت دەدات،دژی هەموو خەون و بیرکردنەوە و پڕۆژەیەکی کوردە.
‎بڕۆن هەموو مێژووی ستران هەڵدەنەوە، جگە لە دژایەتیی کورد و کوردستان شتێکت چنگ ناکەوێت، چەند ساڵێکە ئەو قەڵەمە ژەهر دەڕێژێت و بەرانبەر هەر پرۆژە و دەستکەوتێکی حکوومەت دەوەستێتەوە…
‎ستران جگەلەوەی بەچكە جاشێكی هەرزانە، یەكێك لەسیفەتەكانیشی كە پێیەوە ناسراوە لەنێو هاوڕێكانیدا، ئەوەیە كە زۆر بێ ئەمەكە بەرانبەر نزیكترین هاوڕێیشی، زۆرێك لەو نووسەر و میدیاكار و كارمەندانەی ڕاگەیاندنی یەكێتیی كە لەو حیزبە دووركەوتنەوە، بە پیلانی ستران بوو، ستران هەموویانی دوورخستەوە، تاكو خۆی تاكە كەس بێت و قەت پێگەكەی نەكەوێتە مەترسی… ئێستاش كە دەیەوێت سەرۆكەكەی ئاوڕێكی لێ بداتەوە، دڵنیام خێر ناداتەوەو، یەك یەك ئەوانەی دەوری سەرۆكەكەی دەخزێنێت و، قڕدەخاتە ناو دۆستەكانی سەرۆكەكەی.
‎قسەكە لەسەر ئەوەیە، ئەم ستران ناوە، چونكە دەمارێكی جاشێتی تێدایە و باوكی موختاری بەعس بوو، بێ ئەمەكیشە بەرانبەر هاوڕێكانی. ئێ ئەوە ئاشكرایە هەرخودی جاش بێ ئەمەكە بەرانبەر نیشتمانەكەی، بێگومان كەبەرانبەر نیشتمان بێ ئەمەك بێت، بەرانبەر هاوڕێ و دۆستەكانیشی بێ ئەمەك دەبێت و، هەر یەكێكیان بە بیانویك دەخزێنێت.
‎ستران لەبری ئەوەی قەپ بكات بەقاچی حكوومەت و سەرۆكەكەیدا، هەقە بۆ یەكجار لەخۆی بپرسێت، كە كولفیكول بوو لەمەكتەبی ڕاگەیاندنی حیزبەكەی، كامە ئەو پرۆژە و سەركەوتنانە بوو كە ئەنجامیدان؟ كامە ئەو فیكر و سەلیقەیە بوو كە میدیای حیزبەكەی پێ پێشخست؟ ستران هەقە بپرسێت: بۆچی لەسەردەمی مندا بەهۆی بێزارییان لەمن، دیارترین كارمەندان و نوسەران و ڕۆژنامەنووسان لە مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی دووركەوتنەوە؟ باشە شكست تامی چۆنە؟ تۆ كاتێ ڕەخنە لەحكوومەت دەگریت كە هەزاران سێكتەری جیاجیایە، ئەی باشتر نییە ڕەخنە لەخۆت بگریت كە تەنها یەك سێكتەری مەكتەبی ڕاگەیاندنت بۆ بەڕێوە نەچووەو، هەمووان لێت بەگلەیین و كە تڕۆ كرای شای و ئاهەنگیان گێڕا، ئاخر ئەمەیە تاریفی كاساڵحی ناساڵح.

ھەواڵی زیاتر