شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسای کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، سەردانی باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسایان کرد، لەگەڵ ئیمانوێڵ سوکێ، جێگری بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و ستافی وەزارەت کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا بارودۆخی سیاسی، ئابووری و ئاسایشیی وڵات تاوتوێ کرا، لای خۆیەوە جێگری بەرپرسی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا پاڵپشتیی حکوومەتی فەرەنسایان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

ئیمانوێڵ سوکێ، ئاماژەی بەوەشدا، فەرەنسا بە گرنگییەوە دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان، هەروەها گوتیشی: کاردەکەن بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر، بەغدا و پاریس

ھەواڵی زیاتر