ئاگری بێ دووكەڵ

حەمە سەعید حەسەن

شیعر ئەوەیە کە گوێمان لێی دەبێت یان کە دەیخوێنینەوە، سەرسام دەبین و لە دڵی خۆماندا دەڵێین: ئەم کەسە کە وەک ئێمە لە ئێسک و گۆشت و خوێن پێک هاتووە، چۆن دەتوانێت ئەو وشانە وەها بهۆنێتەوە؟ هۆنینەوەیەک کە لە ئاخاوتنی خەڵکی ئاسایی ناچێت. ئەگەر نازانیت بەو شێوازە سەرسووڕهێنە بنووســـیت، ســـتەم لە خۆت و لـــە خوێنەر دەکەیت، ئەگـــەر ئەوەی بڵاوی دەکەیەوە بە شـــیعری لە قەڵەم بدەیت. کە ســـەرنجی ئەو شێوازە دەدەیت، ئەنتوان ئێکزوپێری شازادە بچکۆلەکەی پێ نووسیوە، هەست دەکەیت ڕوون و ســـادە و پاراوە، ســـەرنجڕاکێش و دڵڕفێنە و بە بێلایەنییەکی منداڵانەوە نووســـراوە، هەست دەکەیت نووســـەری شـــازادەی (بچووک) داهێنەرێکی (گەورەیـــە،) ئاخر خۆ ئەوە لە توانای هەموو نووســـەرێکدا نییە، بەو زمانە
دڵگیر و ئاسانە، ناڕاستەوخۆ باسی حیکمەت بکات.
ئەوە گرنگە، بەرهەمی ئەدەبی، ئیدی ســـەر بە هەر ژانرێک بێت، ئایدیای جوان پێشکەش بکات، ئایدیای وشک نا، ئایدیای تەڕوبڕی بە سۆز ئاودراو، ئایدیای قووڵی جیاواز لە گوتاری ڕووکەش و ڕاســـتەخۆی سیاسی. نووسین ئەگـــەر بەهایەکی بڵنـــدی ئەدەبیی نەبوو، بەوە نابێتـــە دەقێکی جوان، کە ناسیاوێکی نووسەرەکەی بە باڵایدا هەڵبڵێت، ئاخر ئەو جۆرە لە پێداهەڵدان، وەک ستایشـــکردنی کاڵا وەهمییەکەی باڵای شـــا وایـــە و زوو یان درەنگ، کەسێکی ڕاستگۆی ڕاشکاوی وەک شازادە بچکۆلەکەی (ئێکزوپێری)ی پەیدا
دەبێت، بڵێت: پاشا ڕووتوقووتە.
ناتوانین شیعری جوان بنووسین، ئەگەر شاعیرانە نەژین، ژیانێکی شاعیرانە ئەوەیە، دژی هەموو جۆرێک لە هەژموون بوەستینەوە، ڕەدووی بەرژەوەندیی تایبەتـــی نەکەوین، بۆ ئەڤین بژین و شـــیعری ئەڤینداری بنووســـین، ئاخر ئەدگار مۆرگان گوتەنی: باڵاترین چەشنی شیعر، شیعری ئەڤیندارییە، بەڵام بۆ ئەوەی نەکەوینە بن هەژموونـــی وەهمەوە، حەوجەمان بەوەیە، بە عەقڵ چاودێریی پەرۆشییەکانمان بکەین، خۆمان نەدەین بەدەم شەپۆلی سۆزێکی ڕووکەشـــەوە و لە هەوڵی ئەوەدا بین، شێوازی نووسینی تایبەت بە خۆمان
بدۆزینەوە.
لـــە هەموو ڕێســـایەکدا هەڵاوێردن هەیە، مارتن هایدگەری فەیلەســـووف، ئەندامـــی حیزبەکەی هیتلەر بوو، ســـەروەختی فەرمانڕەواییـــی نازییەکان، ســـەرۆکی زانکۆ بوو، حەزی لە خویندکارێکـــی خۆی کردبوو، کە جوو بوو، هەرچەندە نازی دەبێت ڕقی لە جوو بێت، کچە خوێندکارەکە: (هانا ئارنێت) ی بیرمەندی لێ دەرچوو. ئوســـتاد هایدگـــەر گەلێک نامەی دڵداریی بۆ هانا ئارنێت نووســـیوە، وەک چۆن ڕێک کەوتووە، لای خۆیشـــمان، ئوســـتادی سەلەفی، شیعری ڕۆمانتیکی بۆ خوێندکاری خۆی گوتبێت

ھەواڵی زیاتر