رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان پێشوازیی لە کونسوڵی وڵاتی

ژاپۆن لە هەولێر کرد
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی ١١ی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی بەش، پێشوازیی لە هیتۆشی ئیشیزۆکا، کونسوڵی وڵاتی ژاپۆن لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا، د. سالار عوسمان بەخێرهاتنی کونسوڵی وڵاتی ژاپۆنی کرد و تیشکی خستە سەر پێگە و بایەخی وڵاتی ژاپۆن و پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانی نێوان هەردوولا و ستایشی هاوکاری و پشتیوانییەکانی ژاپۆنی بۆ هەرێمی کوردستان لە کایە جیاوازەکاندا کرد.
لای خۆیەوە، هیتۆشی ئیشیزۆکا، کونسوڵی وڵاتی ژاپۆن لە هەولێر، خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەم دیدارە دەربڕی و دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان جێگەی بایەخی وڵاتەکەیانە و ستایشی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانی کرد لە هەموو بوارەکاندا. هەروەها بە گرنگییەوە باسی لە
کولتووری پێکەوەژیان و ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی کرد کە لە کوردستاندا بەرقەرارە.
هەروەها کونسوڵی وڵاتی ژاپۆن تیشکی خستە سەر کراوەیی و ئازادیی میدیا لە هەرێمی کوردستان و جەختی لەوە کردەوە کە گرنگییەکی زۆر بە کایەی میدیا و کاری ڕۆژنامەوانی دراوە، ئەمەشی بە ئاماژەیەکی ئەرێنی و جێگەی ستایش و پێزانین لە قەڵەم دا.