دوێنێ شەممە، لە سەردانی بەڕێز فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بو هەرێمی كوردستان و دیدارو کۆبوونەوەکانی لە گەڵ بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی و بەڕێزان سەرۆکی هەرێم کاک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەت کاک مەسرور بارزانی، گفتوگۆیان لەبارەی گرنگی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرد بە تایبەتی بودجە و نەوت و دەروازە سنوورییەکان.
بەڵام لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، دەنگۆی ناڕاست و هەڵبەستراویان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردووەتەوە کە هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورە لە ڕاستی .
بە پێچەوانەوە، هەموو لایەک هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش و لە چوارچێوەی دەستوور ، چارەسەر بکرێن .
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
2026/11/22
