رۆژنامەی ھەولێر

سه‌رۆكى حكومەت سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 11/17، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشیی لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگە کرد بۆ کۆچی دواییی براکەی.
سەرۆکی حکومەت، هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست ، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وايى بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه، ‌سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندی ‌و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.