رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا جه‌خت له‌ هاریکاریی هاوبه‌ش ده‌که‌نه‌وه‌

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەر لە پەراوێزی کارەکانی لووتکەی ئاووهەوا لە شاری ئەنتالیای تورکیا، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکیا، پەیوەندییەکانی تورکیایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا تاوتوێ کرد.

هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی هاریکاری و گفتوگۆ لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە، هه‌روه‌ها گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگییان بۆ بەهێزکردنی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا به‌ پێویست زانی.

له‌ دیداره‌که‌دا بیروڕایان ده‌رباره‌ی چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، گۆڕییه‌وه‌.