وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری وردی ناردنی پشکی بودجە لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، حکوومەتی فیدراڵ لە ساڵی 2014 تا 2025 تەنیا تێکڕای 2،04%ی بودجەی گشتیی عێراقی بۆ هەرێم ناردووە، کە تەنیا بەشی 46 مووچەی فەرمانبەرانی کردووە لە کۆی 144 مووچە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری، ڕایگەیاندووە؛ لە ١٢ ساڵی ڕابردوو ( ٢٠١٤ تا ٢٠٢٥) ، تێکڕای ڕێژەی کرداریی نێردراو لە بوودجەی گشتی عێراق دوای لێبڕینەکانی سەروەری و قەرز و پاپەندییەکانی تر بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، دەکاتە تەنها ڕێژەی ٤.,٢٪ ی بوودجەی گشتی عێراق لە جیاتی ڕێژەی ١٧٪ و ڕێژەی,١٢,٦٧٪ تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان.
بڕی پارەی تەمویلکراو لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەو ماوەیەدا ، دەکاتە تەنها ٤١ چل و یەک ترلیۆن و ٤٢ ملیار دینار بوو لە کۆی ٢١٢ ترلیۆن و ٧٦١ ملیار دینار کە بەکارهاتووە بۆ تەمویل کردنی نزیکەی ٤٦ مووچەی فەرمانبەران و سوودمەندانی هەرێمی کوردستان لە کۆی ١٤٤ مووچە لەو ماوەیەدا .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو؛ جگە لەوە ماوەی ساڵانی؛ ٢٠١٤ ، ٢٠٢٠ ، ٢٠٢٢ حکومەتی فیدراڵ بەهۆی نەبوونی یاسای بوودجە پارەی تەمویلکراوی بۆ هەرێمی کوردستان وەکو قەرز هەژمار کردووە تا دواتر لە پشکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەسەندکردنی بوودجەی گشتی بیبڕێتەوە.
سەرەڕای داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی کە بڵاویکردووەتەوە لە ساڵی ٢٠٢٤ و بەپێی ئەنجامەکانی سەرژمێری دانیشتووانی هەرێم، پشکی هەرێمی کوردستان دەکاتە ڕێژەی ١٤,١٤٪ی بوودجەی گشتی عێراق.

