ڕۆژی دووشەمە 12ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کرد.
لە دیدارەکەدا باس بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرا و جەختیش لە پێویستیی تەواوکردنی پێکهاتەی وەزاریی حکوومەتی فیدڕاڵ و پاڵپشتیکردنی کرایەوە.
هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر دەنگدان لەسەر میزانییەی گشتی و دەرکردنی یاسا پێویستەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.

