رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆبووەوە

ڕۆژی دووشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەزلووم عەبدی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایەسەر ئایندەی کورد لە سووریا و ڕێڕەوی گفتوگۆ و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و مسۆگەرکردنی سەقامگیری.