رۆژنامەی ھەولێر

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هه‌ولێر، مەراسیمی ڕێزلێنانی بۆ ئه‌و کۆمپانیا و بازرگانانە رێكخست، کە لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ کوردانی ڕۆژئاوا بەشدارییان کردووە.

ئەمڕۆ، سێشەممە، 29.9.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، جێگر و ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور و ژمارەیەک لە بازرگانان و وەبەرهێنەران، ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، مەراسیمی ڕێزلێنانی بۆ ئه‌و کۆمپانیا و بازرگانانە رێكخست، کە لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ کوردانی ڕۆژئاوا بەشدارییان کردووە.

ئامانجی سەرەکی ئەم چالاكیه‌، ڕێزلێنان و سوپاسگوزاریی ئه‌و کۆمپانیا و بازرگانانه‌ بوو، بەرامبەر بە بەشداری و پشتیوانییە مرۆیی و خێرخوازییەکانیان لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ کوردانی ڕۆژئاوا، هەروەها نیشاندانی گرنگی ڕۆڵی کەرتی تایبەت بوو لە بەشدارییە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکاندا.
لە مەراسیمەکەدا، بەشداری و هاوکارییەکانی کۆمپانیاکان و بازرگانان لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەکدا بە گرنگییەوە هەڵسەنگێنرا و ڕۆڵ و بەشدارییە مرۆییەکانیان لە پشتیوانی و یارمەتیدانی هاونیشتمانانی کوردی ڕۆژئاوا بە بەرزی نرخێنرا. هەروەها، لە مەراسیمەکەدا جەخت لە گرنگی بەردەوامبوونی ڕۆڵی کۆمەڵایەتی و مرۆیی کەرتی تایبەت و بازرگانان و وەبەرهێنەران کرا و سوپاسی بەشداری و هاوکارییەکانیان لە بوارە خێرخوازی و مرۆییەکاندا کرا.