رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 27ی ئەیلوولی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئاکسل ڤێش باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و کۆتایهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق و ئالنگارییەکانی بەردەم سەقامگیریی عێراق کرا و سەرۆک بارزانی جەختی لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردەوە بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشەکان و مسۆگەرکردنی سەقامگیری لە عێراق.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوولا سوپاسی گەل و حکوومەتی نەمسای کرد کە لە ڕۆژانی تەنگانەی شۆڕشدا هاوسۆز و یارمەتیدەری گەلی کوردستان بوونە.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی نەمسا و هەرێمی کوردستان کرایەوە لە بواری ئابووری و گەشتوگوزار.