رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شێخ ئەحمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم و سەرکردایەتی و گەلی دەوڵەتی ئیمارات کرد.

دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس):

پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی برام خاوەن شکۆ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، سەرۆکوەزیران و فەرمانڕەوای دوبەی، هەروەها خێزانی کۆچکردوو و تەواوی بنەماڵەی بەڕێزی ئال مەکتووم و سەرکردایەتی و گەلی دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیی برا دەکەم، بەبۆنەی کۆچی دواییی شێخ ئەحمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە کۆچکردوو بە ڕەحمەت و لێخۆشبوونی فراوانی خۆی شاد بکات و لە بەهەشتی بەرینیدا نیشتەجێی بکات، سەبووری و دڵنەوایی بە خێزان و کەسوکار و خۆشەویستانی ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون.