رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە بۆ چەسپادنی ئاسایشی نیشتمانیمان.

عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامە پیرۆزباییەكەی بەزمانی كوردی و عەرەبی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاو كردۆتەوە و نووسیویەتی “پیرۆزبایی لە ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و پاڵەوانانی پێشمەرگە دەکەین، بەبۆنەی تەواوبوونی یەکخستنەوەی پێکهاتەکانیان لەژێر چەتری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا، بەشێوەیەک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی و چەسپاندنی کاری دامەزراوەیی”.

عەلی زەیدی هەروەها نووسیویەتی “یەکخستنەوەی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە چوارچێوەیەکی دەستووری و یاساییدا و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان سەرجەم هێزە چەکدارەکانی عێراق و پێکهاتەکانی”.

سەرۆك وەزیرانی عێراق یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی بە هەنگاوێکی گرنگ وەسف كرد و رایگەیاند “هەنگاوێكی گرنگە بۆ چەسپاندنی ئاسایشی نیشتمانیمان و یەکگرتوویی بڕیاری بەرگریمان