مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیو جیون کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین کۆبووەوە و باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە زانستی و پیشەسازییەکان کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لیو جیون کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێمی کوردستان.
کونسوڵی گشتیی چین، سوپاسی میوانداریی و دۆستایەتیی خەڵکی کوردستانی کرد و گوتی ئەزموونم لە هەرێمی کوردستان لە بیر نەکراوە و کوردستان ماڵی دووەمی منە.
هەروەها باسی لە بەرنامە و چالاکییەکانیان کرد لە هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی پەرەپێدانی پەیوەندیی لە نێوان زانکۆکانی چین و هەرێم و برەودان بە پیشەسازیی ئوتۆمنێلی چینی و کارکردن بۆ دروستکردنی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی چین لە هەولێر.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و چین، سوپاسی کونسوڵی گشتیی چینی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کاری داهاتوویدا بۆ خواست.

