به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه وه‌ك تاقیكاری و به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قارهباڵغی، له سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه به‌نزینی 750 دیناری له كاتی دوای نیوه‌ڕۆ و ئێوارانیش دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت: سبه‌ی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 21/9/2026 وه‌ك تاقیكاری و به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قارهباڵغی، له چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌ك به‌نزینی 750 دیناری دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت: دابه‌شكردنی به‌نزین له كاتژمێر 12ی دوای نیوه‌رۆ ده‌ست پێ ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات: به‌نزینه‌كه له 5 به‌نزینخانه‌ی شاری هه‌ولێر دابه‌ش ده‌ركرێت كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:-
1- به‌نزینخانه‌ی (گه‌ل) پیشه‌سازی باشوور
2- به‌نزینخانه‌ی (گۆڵدن) 100 مه‌تری
3- به‌نزینخانه‌ی (ئاكار) 100 مه‌تری
4- به‌نزینخانه‌ی (مناره) ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوا
5- به‌نزینخانه‌ی (هۆگر 1) 100 مه‌تری گه‌ڕه‌كی شادی

