دژه‌تیرۆری كوردستان روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م ئێواره‌یه‌ی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌و و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه هیچ جێگه‌ی مه‌ترسی نین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له شاری هه‌ولێر له نزیك فڕۆكه‌خانه بیستران.
له‌باره‌ی ئه‌م ده‌نگانه، دژه تیرۆری كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند: دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە لە سنووری هەولێر بیستران چالاکیی سەربازی و ئەمنی بوون.
دژه تیرۆر هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە دەنگی ئەو تەقینەوانەی کە ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی ئەیلوول، کە لە سنووری پارێزگای هەولێر بیستران، مەشق و ڕاهێنانی سەربازی و چالاکیی ئەمنی بووە.
دژه‌تیرۆری كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م ده‌نگانه به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگەی مەترسی نین.

