ئەمڕۆ سەرەڕای پشووی هەینی کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی چەند شەقامێک و ئاوەڕۆی لوولەیی لە ناو کۆڵانەکانی گوندی تۆبزاوەی ئەحمەدی بە چڕی بەردەوامە.
ئەم پڕۆژەیە لە سنووری شارەوانیی پێنج، وەک قۆناغی دووەم و بە گوژمەی (١٢٢,٠١٦,٠٠٠) سەد و بیست و دوو ملیۆن و شازدە هەزار دینار، لەسەر داهاتی١٥٪ـی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەشێوەی ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی ئەو ناوچەیە و باشترکردنی ژێرخانی خزمەتگوزارییەکانی هەولێری پایتەخت .
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر

