رۆژنامەی ھەولێر

پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی نوێی ٦٠ مەتری؛ هەنگاوێکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ڕێکخستنی هاتووچۆ لە هەولێر

لە چوارچێوەی بەدیهێنانی ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان و پەرەپێدانی کەرتی ڕێگەوبان، کارکردنی چڕ لە پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی نوێی ٦٠ مەتری بە درێژیی پێنج کیلۆمەتر بەڕێوە دەچێت.

ئەم شەقامە ستراتیژییە بە گوژمەی (٣٦٫٣٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠) سی و شەش ملیار و سێسەد ملیۆن دینار، کە هەردوو شەقامی ١٢٠ مەتری و شەقامی ١٥٠ مەتری بەیەکەوە دەبەستێتەوە و وەک شادەمارێکی سەرەکیی هاتووچۆ خزمەت بە هاووڵاتیان دەکات، لە ئێستادا کارکردن بە چڕی تێیدا بەردەوامه .
هەروەها پڕۆژەکە ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە کارئاسانیکردن بۆ هاتوچۆی دانیشتووانی ناوچەکە و هاووڵاتیان بەگشتی و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ئاسانکاری بۆ گەیشتن بە ڕێگە سەرەکییەکانی پیرمام و بەحرکە.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر