رۆژنامەی ھەولێر

پەرتووکە چاپکراوەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن

پەرتووکە چاپکراوەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن (هەواڵ، پەیام، گفتوگۆ و وتارەکانی سەرۆک بارزانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥) لە بەر دیدی خوێنەراندایە

لە درێژەی کار و پرۆژە بەردەوامەکانی بۆ بەدۆکیومێنتکردن و دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بەرهەمە چاپکراوەکانی خۆی کە تایبەتە بە (هەواڵ، پەیام، گفتوگۆ و وتارەکانی سەرۆک بارزانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥) ئێستا لە بەر دیدی خوێنەراندایە.

ئەم بەرهەمانە، بەشێکن لەو پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییانەی کە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن ساڵانە وەک نەریتێکی میدیایی و مێژوویی بەردەوام کاری لەسەر دەکات و چاپیان دەکات.
ئامانج لەم کارە ساڵانەیە، کۆکردنەوە، ڕێکخستن و پاراستنی سەرجەم وێستگە سیاسییە گرنگەکان، هەڵوێستە نیشتمانییەکان، و پەیام و دیدارەکانی جەنابی سەرۆک بارزانییە، تا وەک سەروەرییەک بۆ قۆناغی هەنووکەیی بمێنێتەوە و ببێتە سەرچاوەیەکی مێژوویی باوەڕپێکراو بۆ نەوەکانی داهاتوو.

لە ڕێگەی ئەم پەرتووکانەوە؛ توێژەرانی بوارە جیاوازەکان، میدیاکاران، و سەرجەم ئەو کەسانەی لە بوارەکانی مێژوو، بەڵگەنامە و ئەرشیفدا کار دەکەن، دەتوانن سوودێکی زۆری لێ ببینن و لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیاندا وەک ژێدەرێکی ڕاستەقینە پشتی پێ ببەستن.