رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح بۆتانی

سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح بۆتانی نووسەر و مێژوونووس و سەرۆکی پێشووی ئاکادیمیای کوردی بڵاو كردەوە.

سەرۆك بارزانی لە پەیامە هاوخەمییەكەدا رایدەگەیەنێت “بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانیم پێ گەیشت”.

لە پەیامەكەدا سەرۆك بارزانی هەروەها رایدەگەیەنێت “پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هەموو نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان و ئاکادیمیای کوردی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم”.

دەقی پەیامە هاوخەمییەكەی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح بۆتانی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ئاکادیمیست و مێژوونووسی کورد و سەرۆکی پێشووی ئاکادیمیای کوردی، دکتۆر (عەبدولفەتاح بۆتان)ـیم پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانی و هەموو نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان و ئاکادیمیای کوردی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون