رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆكی حكوومەت پرسەنامەیەك بۆ كۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی بڵاو دەكاتەوە

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو سێشەممە پەیامێكی پرسە و سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی بڵاو كردەوە.

دەقی پرسه‌نامه‌كەی‌ سه‌رۆکی حکوومەت بۆ كۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی:-

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوکارانی مێژوونووس، نووسەر، ئەکادیمیست و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی، خوالێخۆشبوو د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

01 ئەیلوول 2026