بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای ھەولێر، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لە بارەگای لقی ١٦ بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دۆخی سیاسی و پڕۆژەکانی حکوومەت و جەخت لە بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکان کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای ھەولێر و ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی ١٦، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لە لقی ١٦ ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، پشتیوان سادق، تیشکی خستەسەر دۆخی سیاسیی و پلان و بەرنامەکانی داھاتوو، ھەروەھا باسی لە کار و پڕۆژەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە خزمەتکردنی چین و توێژەکانی کوردستاندا درێغی نەکردووە، و سەرجەم ئەو قەیران و گرفتانەی بۆ ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، لە دەرەوەی ئیرادەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانن.

