ڕۆژی یەکشەممە 30ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ڤیکتۆریا تایلەر، بەڕێوەبەری دۆسیەی عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتلەنتیک کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاریی و پێشهات و هاوکێشەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ کرا.
هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

