رۆژنامەی ھەولێر

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن یادی ١٦ی ئاب بەرز ڕادەگرێت

دوێنێ، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەندامانی بەش، میدیاکاران و کادیران، ڕێوڕەسمێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٨٠ ساڵەی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی و ٨٠یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، ئامادەبووان بەڵێنی وەفادارییان دووپات کردەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و درێژەدان بە خەبات لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکان.