وەزارەتی کارەبا خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی داتای پسوولەکانی مانگی شەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی.
زۆرینەی هاووڵاتییان ماوەی خولی پسوولەکەیان نزیکەی 43 ڕۆژە.
لەم خولەدا، کێشەی پسوولەی سفر بۆ بەشێکی هاوبەشان چارەسەر کرا، هەروەها بەشەکەی دیکەی لە خولەکانی داهاتووی پسوولەکردندا چارەسەر دەکرێن.
خشتەی یەکەم: نیوەی ماڵان لە پرۆژەی ڕووناکی کەمتر لەم بڕانەی خوارەوەیان بەکارهێناوە و بۆیان گەڕاوەتەوە لە مانگی شەش
کەمتریان بۆ گەڕاوەتە لە (دینار)
کەمتریان بەکارهێناوە لە (کیلۆوات کاتژمێر)
کوردستان
34,000
462
هەولێر
36,000
480
سلێمانی
30,000
418
38,000
516
هەڵەبجە
27,000
368
پێشووتر لەم مانگەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان داشکاندنێکی ناوازەی یەکجارەیی بە ڕێژەی تاوەکوو 50٪ لەسەر قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی دەستەبەر کرد، وەک پاڵپشتی و ئاسانکارییەک بۆ هاوبەشان تا بتوانن بە یەکجاری قەرزی کۆنی پێش ڕووناکی بدەنەوە. ئەم داشکاندنە دەرفەتێکی ناوازەی یەکجارەیە بۆ هاوبەشان و بە هیچ شێوەیەک درێژ ناکرێتەوە.
تاوەکوو ئەمڕۆ، زیاتر لە 90٪ی هاووڵاتییانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان لە ڕێگەی “پرۆژەی ڕووناکی”یەوە بۆ دابین کراوە.
بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاووڵاتییان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، بەردەوام پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبا بڕیاریدا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان تاوەکوو کۆتاییی ساڵی 2026.
حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو ماڵ و شوێنە بازرگانییەکانی کوردستان دابین دەکات تاوەکوو کۆتاییی ساڵی 2026.

