رۆژنامەی ھەولێر

سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی هونەری (ON TOP) لە شاری کریفێڵدی ئەڵمانیا، کۆڕبەندێکی گرنگی هونەرییە کە تێیدا تیشک دەخرێتە سەر کارکردنی هاوبەش و تێکەڵاوکردنی ئەزموونی شێوەکاران و پەیکەرتاشانی جیهان لە زۆربەی وڵاتان.

ئەم سیمپۆزیۆمە وەک کارگە و کامپێکی هاوبەشی هونەری کار دەکات کە تێیدا هونەرمەندانی خاوەن ئایدیا، ستایل، کەلتور و خوێندنی جیاواز کۆدەبنەوە. بیرۆکەی سەرەکی بریتییە لە پرۆسەیەکی کراوە و کۆمەڵایەتی، کە تێیدا هونەرمەندان لە نزیکەوە ئیلهام لە یەکتر وەردەگرن.
سیمپۆزیۆمەکە لە ٢١ ی ئاب تا ٢٩ ی ئاب دەخایەنێت
لە دوا ییدا بەرهەمی هونەرمەندان وەک پیشانگایەکی هاوبەش نمایش دەکرێت.

کۆمەڵێک لە شێوەکار و پەیکەرتاشی بە ئەزموون و پیشەیی لە نەتەوە و وڵاتانی جیاوازەوە (ئەڵمانی، فەڕەنسی و ڕۆمانی ، ڕووسی، ئینگلیز، فارس، عەرەب و هەروەها هونەرمەندانی کورد لە کوردستانەوە) بە بانگهێشتی پێشوەختە بەشدارییان تێدا کردووە.
شایانی باسە ئەمە پێنجەمین سیمۆزیۆمی کریفێڵدە و هونەرمەند (حەمە هاشم) لە باشوری کوردستانەوە بەشداری دەکات.