ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگە پێیان وایە كە پێشكەوتنی درۆینە: باجی كاولكردنی سروشتە لە كوردستان
ئەم رێكخراوە لە راگەیێنراوێكدا ڕایگەیاندووە ئەوەی بە ناوی “پێشكەوتن” یان “ئاوەدانی”یەوە دەكرێت لە داڕنینی چیاكان، تێكدانی پێكهاتە سروشتییە سەرنجڕاكێشەكان و، بڕینەوەی دارستانە سەوزەكان و گۆڕینیان بۆ كۆمەڵگە نیشتەجێبوون لە ڕاستیدا پاشەكشەیەكی مەترسیداری ژینگەیی و، خۆكوژییەكی ئیكۆلۆژی خێرایە؛ كاتێك دارستان و چیاكان دەكرێنە قوربانی بۆ بەرژەوەندییەکی تەسكی بازرگانی یان قازانجی كاتیی ئەو كەس و لایەنانەی سروشتیان پێ كاڵایەكە و بەس، ئێمە لەباتی ئەوەی داهاتوو بنیات بنێین، دەیشێوێنین.
ئەم رێكخراوە دەشڵێت: خنكاندنی سەرچاوەكانی ئاو و ژینگەی جۆراوجۆر، چیا و دارستانەكان تەنها بەرد و دارێكی بێدەنگ نیین؛ ئەوان یەدەگە سروشتییەكانن كە ڕووبار و كانیاوەكان بە ئاوی سازگار دەدەن، خاك جێگیر دەكەن و، لە لافاو و داڕمان دمانپارێزن، جگە لەوەی تەنها پەناگەی گیانلەبەر و باڵندە كێوییەكانن.بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و بیابانبوون، لەناوبردنی بەرگی ڕوەكی واتە لەدەستدانی ساردكەرەوە سروشتییەكەی زەوی، كە ئەمەش ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی شەپۆلی گەرمای توندتر و وشكەساڵی و، خێراكردنی لێشاوی بیابانبوون بەرەو شار و گوندەكان.
رێكخراوەكە پێی وایە كە ژەهراویكردنی هەوا، دارەكان سیپەلاکی ڕاستەقینەی زەوین كە كاربۆن هەڵدەمژن و ئۆكسجین بەرهەم دەهێنن، جێگۆڕكێ و پینەكردنیان بە چیمەنتۆ واتە دووچەندكردنی پیسداگەڕان و خنكانی ژینگە.
“دارستانەكانمان دەبڕنەوە دەیكەن بە یەكەی نیشتەجێبوون، دوایی چەند پڕۆژەیەكی بچووك دەكەن، ئێمەش ناویان دەنێین، سەرمایەداریی نیشتمانی…”
ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگە دەشڵێت كە بەرگریكردن لە دارەكانمان، چیاكانمان و ڕووبارەكانمان ئەمڕۆ تەنها بژاردەیەكی قەدربڵندی نین، بەڵكو تەنها شەڕی ماوە بۆ پاراستنی كەرامەت و بوون، ئەگەر ئەمڕۆ نەجووڵێین بۆ ڕاگرتنی ئەم خوێنڕێژییە ژینگەیییە بە هۆشیاری و یاسای توند كە سروشت بپارێزێت، سەرمایەداران، هیچ بۆ منداڵەكانمان بەجێ ناهێڵین جگە لە بیابانێكی وشك و یادەوەرییەكی سەوزی خەمناك.

