کاک موزەفەر ئەکتەر و شانۆکارێکی خاوەن سەلیقە و بەهرەمەند بوو، هەمیشە لە ڕێگەی هونەرەکەیەوە ڕووە جوان و گەشەکانی ژیانی دەپێوا. شوێنپەنجەی داهێنان و میهرەبانی و گەرموگوڕییەکەی لە دڵی هەموو ئەو کەسانەدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە کە ئاشنایەتییان لەگەڵیدا هەبووە.
بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی و هاودەردی قووڵی خۆم ئاڕاستەی خاتوو بەیان خان، بنەماڵە سەربەرزەکەیان و سەرجەم کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەم. لە یەزدانی مەزن داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.
هاودەنگ فارووق
سەرنووسەری ڕۆژنامەی هەولێر

