مه‌سروربارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه ده‌كات و هیواخوازه له خه‌باتیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتنی نیشتیمانیی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یه..
بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود ، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی پەنجایەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم وهیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
هیوادارم پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، هاوشان لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان،لە خەبات و تێکۆشانی خۆیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

