بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی نوێی بۆ ئارەزوومەندانی فەریزەی حەج بڵاوکردەوە و تێیدا بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی ناونووسینی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە تاوەکو ئێستا بەهۆی ڕێکارە تەکنیکییەکانەوە نەیانتوانیوە پێناسەی دیجیتاڵی (UPN) وەربگرن یان پاسپۆرتەکانیان نوێ بکەنەوە، لەسەر ڕاسپاردەی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بڕیار درا وادەی ناونووسین درێژ بکرێتەوە.
هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە، کە پڕۆسەی ناونووسین تاوەکو ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی 10/8/2026، کاتژمێر 12:00ی شەو بەردەوام دەبێت و ئەمە وەک دەرفەتێکی کۆتایی دەبێت بۆ ئەوانەی نەیانتوانیوە پێشتر ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

