چواس خالید – هەولێر
به بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ستراتیژی ئاوی ئاكرێ ده‌ستی پێكرایەوە، کە توانای دابینكردنی سێ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی پاكی هه‌یه و ئێستا ٧٠%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و بڕیارە بەهاری دادێ بخرێتە خزمەت دانیشتوانی ناوچەکە.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كاری كردووه له دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ ته‌واوی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان، له‌و باره‌وه چه‌ندان به‌ندا و پۆند و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی دابینكردنی ئاو و به‌ستنی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه‌ی له شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كردووه.
یه‌كێك له‌و پڕۆژانه، پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئاوی ئاكرێیه، كه له‌سه‌ر بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به بنیاتنانی كرایه‌وه، ئەم پڕۆژەیە وەک یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی ژێرخانی ناوچەکە هەژمار دەکرێت، کە گرفتی کەمئاوی لە ناوەندی قەزاکە و نۆزدە گوندی دەوروبەری بۆ دەیان ساڵی دی چارەسەر دەکات.
لە ڕووی داراییەوە پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئاوی ئاكرێ، وەبەرهێناننێکی گەورەیە لە ژێرخانی ئاوی ناوچەکە، بەجۆرێک لە سەرەتا سەد و نۆزدە ملیار دیناری عێراقی بۆ تەرخانکرابوو، بەڵام دواتر بۆ خێراکردنی کارەکان و مسۆگەرکردنی تەواوبوونی پڕۆژەکە لەکاتی خۆیدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی دە ملیار دیناری عێراقی دیکەی بۆ پڕۆژەکە تەرخان کرد.
پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئاوی ئاكرێ، كه له یه‌ك كاتدا توانای به‌رهه‌مهێنانی زیادتر لە سێ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌ی هه‌یه، مه‌ودای كاری به خێرایی بڕاوه و كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه چووە، کە ئێستا زیادتر له ٧٠%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و بڕیارە لە بەهاری دادێ کارەکانی تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەت دانیشتوانی ناوچەکەوە.
پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئاوی ئاكرێ، کە له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئاکرێوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، بە تەواو بوونی گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژیانی ڕۆژانەی هەزاران هاووڵاتی دەڤەرەکە دروست دەکات، ناوچەکانی ژێر چەتری خزمەتگوزاریی ئەم پڕۆژەیە پێکهاتوون لە، تەواوی چل و حەوت گەڕەکەکەی ناوەندی شارۆچکەی ئاکرێ، لەگەڵ شارەدێی بجیل و نۆزدە گوندی سنوورەکە، کە ئێستا دانیشتوانی ئەم نۆزدە گوندە بۆ دابینکردنی ئاوی ڕۆژانەیان پشت بە کانیا و چەم و ڕووبارە ناوچەییەکان دەبەستن، کە بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاو لە وەرزی هاویندا، ئاستەنگی جددیان دێتە پێش.
دابینکردنی ئاوی پاک و تەندروست لە ڕێگەی سیستەمێکی هاوچەرخەوە، تەنیا وەڵامدانەوەی پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان نییە، بەڵکو هەنگاوێکە بەرەو ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان و پاراستنی تەندروستی گشتی، بە تەواو بوونی پڕۆژەی ستراتیژی ئاوی ئاکرێ لە بەهاری ئایندەدا، سنوورەکە بۆ دەیان ساڵی دی لە مەترسی قەیرانی ئاو دەپارێزێت و ژێرخانێکی بەهێز بۆ گەشەی ئابووری و ئاوەدانی زیادتری ئاکرێ و گوندەکانی دەوروبەری فەراهەم دەهێنێت.
پاشخان:
پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ ڕێگەیەکی دوور و پڕ لە ئاستەنگی بڕیوە تا گەیشتووە ئەم قۆناغەی ئێستا، ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی ٢٠١٢دا بەردی بناغەی داندرا، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش و تەنگژەی دارایی کارەکانی وەستا، جاڕێکی دی و لە ساڵی ٢٠١٧دا هەوڵی بنیاتنانی درا، کەچی سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆنا و لێکەوتە ئابوورییەکانی کارەکانی ڕاگرتەوە، تا دواجار له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئاوی ئاكرێ دەست بە ڕۆنانی کرا و بەبێ پچڕان کارکردن تێیدا بەردەوامە.

