ئهمڕۆ چوارشەممە 22/7/2027، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک سەردانی پڕۆژەی ستراتیژی جووتسایدی نێوان ئیتێت – باعەدرێ کرد و لە بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەکەی کۆڵییەوە.
پارێزگاری دهۆک لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ رەزامەندی و پشتیوانی بەردەوامیان بۆ پڕۆژی گرنگ لە هەموو ناوچەکان.
هەروەها پارێزگاری دهۆک جەختیشی کردەوە کە ئەم پڕۆژەیە زیاتر لە 80%ی کارەکانی بەکۆتا هاتووە کە 11 ئەندهرپاس و ئۆڤهرپاس قیڕتاوکردن و ژمارەیەکی زۆر ئاوڕێژ لەخۆدەگرێت.
پرۆژەی ڕێگەی جووتسایدی (ئیتێت – باعەدرێ) ستراتیژییە و درێژییەکەی 26 کم دەبێت، بە گوژمەی 135 ملیار دینار لەلایەن کۆمپانیای (North light)ەوە جێبەجێ دەکرێت، کە بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیەش مەودای نێوان هەولێر و دهۆک ئاسانتر دەکات و کاتی هاتوچۆ بە تەواوی کەمدەکاتەوە.

