سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە پێشوازیی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە21ـی تەمووز، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت سوپاسی بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپای کرد، بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کردووە.
بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا، پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی و هاریکاری و هاوئاهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

