رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکوەزیران بڕیاری تەرخانکردنی پارچە زەویی نیشتەجێبوونی بۆ خانەوادەی شەهیدان و زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی دەرکرد

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار درا بە تەرخانکردنی پارچە زەویی نیشەجێبوون بۆ (٥,٥٤٠) پێنج هەزار و پێنجسەد و چل لە شەهیدانی سەنگەر و جێنوسایدکراوان و (١٥,٤٩٩) پازدە هەزار و چوارسەد و نەوەد و نۆ لە زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی لە سنووری هەر چوار پارێزگەی هەرێم (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) و لە هەر چوار ئیدارەی سەربەخۆ (سۆران، گەرمیان، ڕاپەڕین و زاخۆ) کە شایستەی تەرخانکردنی زەوین، بەپێی حوکمەکانی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان – عێراق ژمارە (٩)ی ساڵی (٢٠٠٧)ی هەموارکراو و یاسای ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسیی کوردستانی ژمارە (١١)ی ساڵی (٢٠١١).