دوێنێ، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان سەردانی نووسەر، کۆمەڵناس و دۆستی دێرینی گەلی کورد (ئیسماعیل بێشکچی) کرد.
دیدارەکە بە مەبەستی هەواڵپرسین لە تەندروستی و دەربڕینی پێزانینی قووڵ بوو بۆ هەڵوێستە بەنرخە مێژووییەکانی ئەو زانا مەزنە.
ئیسماعیل بێشکچی، وەک ویژدانی زیندووی مرۆڤایەتی و قەڵەمێکی ئازا، تەواوی تەمەنی خۆی بۆ بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و دژایەتیکردنی سیاسەتی ئینکار و چەوساندنەوە تەرخان کردووە.

