سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی عاشوورا، جەختی لەسەر گرنگیی دەستگرتن بە بەهاکانی دادپەروەری و لێبوردەیی کردەوە و داوای یەکخستنی ڕیزەکان و سه‌رخستنی زمانی دیالۆگ کرد لە چارەسەرکردنی سه‌رجه‌م ناکۆکییەکاندا.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی عاشوورا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه په‌یامێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) بڵاو كرده‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌یامه‌كه‌دا رایگه‌یاند: یادی عاشوورا هاته‌وه، ئەم یادە واتاکانی ئارامی، باوەڕ و ئەو قوربانیدانە مەزنە لە دەروونماندا نوێ دەکاتەوە کە ئیمامی حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) لە کەربەلا به‌رجه‌سته‌ی كرد لەپێناو وه‌ستان لە دژی ستەمکاری و بەرزڕاگرتنی وشەی حەق.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هه‌روه‌ها جەختی لەسەر گرنگیی دەستگرتن بە بەهاکانی دادپەروەری و لێبوردەیی کردەوە و داوای یەکخستنی ڕیزەکان و پێشخستنی زمانی دیالۆگی کرد لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا، بە شێوازێک کە ئاسایش و سەقامگیری بەهێزتر بکات و خواسته‌كانی گەلەکەمان بەرەو ژیانێکی شایستە و داهاتوویەکی باشتر بەدی بهێنێت.

