ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.6.24، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هێمن قادر، جێگری پارێزگار و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆران و قوتابیان زانکۆی سەلاحەدین بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی، دیدارێكی تایبەتی لە ژێر ناونیشانی “هۆشیاری دەربارەی ماددە هۆشبەرەکان و ئاڵوودەبوون” ڕێکخست.
لە دیدارەکەدا، چەندین تەوەر و بابەتی گرنگ پێشکەش کران، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری تەندروستی و هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان و لێکەوتە کۆمەڵایەتی و تەندروستییەکانی ئاڵوودەبوون لەسەر کۆمەڵگە.
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە ڕێکخستنی ئەم جۆرە چالاکییە گرنگانە کرد و جەختی لە پاڵپشتی بەردەوامی پارێزگای هەولێر کردەوە.

