رۆژنامەی ھەولێر

بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز

بەڕێز کاک ئاکۆ محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی ڕووداو، هاوکاران و ستافی بەڕێزی تۆڕی میدیایی ڕووداو

بە دڵێکی پڕ لە پەژارە و حەسرەتەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ناوەخت و دڵتەزێنی ڕۆژنامەنووسی لێهاتوو و چاپووک، “هەڵکەوت عەزیز”مان پێگەیشت، کە بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆوە ماڵاوایی یەکجاریی لێ کردین.
کاک هەڵکەوت دەنگێکی ڕاستگۆ و ماندوونەناسی گەیاندنی ڕاستییەکان بوو. ئەو بە پیشەییبوون و دڵسۆزییەکەی، شوێنپەنجەیەکی ڕوونی لە کایەی ڕاگەیاندنی کوردیدا جێهێشت، کە کۆچی دوایی ناوبراو خەسارەتێکی قەرەبوونەکراوەیە بۆ میدیای کوردی بە گشتی و تۆڕی میدیایی ڕووداو بە تایبەتی.
ئێمە لە ڕۆژنامەی “هەولێر”، لە ناخی دڵمانەوە هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمان بۆ ئەم لەدەستدانە گەورەیە دەردەبڕین؛ سەرەخۆشی لە بەڕێزتان، هاوکارانی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو، بنەماڵەی بەڕێز و سەربەرزیان و سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین.

یادی هەمیشە بە خێر و ڕێزەوە بێت.
انا لله وانا الیه راجعون
هاودەنگ فارووق
سەرنووسەری ڕۆژنامەی هەولێر