رۆژنامەی ھەولێر

ماڵئاوا پەیامنێرە دڵسۆز و بوێرەکەی کوردستان

بە داخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ناوەختی ڕۆژنامەنووسی دڵسۆز و چاونەترس، “هەڵکەوت عەزیز” پەیامنێری دیاری تۆڕی میدیایی “ڕووداو”مان پێگەیشت، کە بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆوە گیانی سپارد.
“هەڵکەوت” هەمیشە لە پێشەوەی ڕووداوەکان بوو بۆ گەیاندنی ڕاستی، مخابن خۆی بووە خەمناکترین هەواڵ. ئەو لە ماوەی کاروانی پیشەیی خۆیدا، نموونەی دەنگێکی ڕاستگۆ و بێلایەن بوو، کە بە کۆچی دوایی، کەلێنێکی گەورە لە نێو کایەی ڕاگەیاندنی کوردیدا دروست دەکات.
لەم بۆنە دڵتەزێنەدا، ئێمە لە ڕۆژنامەی “هەولێر” سەرەخۆشی لە خۆمان، بنەماڵەی بەڕێزیان، هاوکارانی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو و تەواوی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین. لە خودای میهرەبان داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە دڵی هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون

ڕۆژنامەی هەولێر