وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی له ڕێگه‌ی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە کاتی دەستپێکردنی گەشتی عومڕە رادەگەینێت و ده‌ڵێت، له‌م مانگه‌دا به‌پێی ڕێنماییه‌كان ده‌توانن گه‌شتیی عومره ئه‌نجام بده‌ن.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا هاتووه: لەمڕۆ دووشەممەوە رێکەوتی 1/6/2026 ئەو کۆمپانیانەی کە مۆڵەتی فەرمیان هه‌یه و لە وەرزی عومرەی 2025 گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەدا کردووە، ئەوا ماوەکە درێژ دەکرێتەوە و دەتوانن بە پێی ڕێنماییەکان گەشتەکانیان ڕێک بخەن تاوەکو ڕێنمایی نوێ دەردەچێت و رێککارەکان ڕێک دەخرێتەوە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەروەها ڕایدەگەیەنێت “لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و زووتر دەستپێکردنی وەرزی عومڕە و چوونی عومڕەکاران ئەو بڕیارە دەرچووە.
ده‌شڵێت: تا ئەو کاتەی گۆڕانکاری لە ڕێککارەکان و ڕێنماییەکاندا دەکرێت، کۆمپانیاکانی مۆڵەتپێدراو ئەوانەی گرێبەستیان کردووە دەتوانن درێژە بە کارەکانیان بدەن.

