ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026.5.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە ڕێزدار سیداد بارزانی، نوێنەری جەنابی ” سەرۆك بارزانی ” و بەرێز فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەكی تر لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان كرد.

