چواس خالید – هەولێر
یه‌كێك له پڕۆژه گرنگه‌كانی ناوچه‌كه، بنیاتنانی نه‌خۆشخانه‌ی باتیفا یه، كه پێشتر كاره‌كانی ڕاگیرابوو، به‌ڵام ئێستا ڕشتانه كار له بنیاتنانی ده‌كرێت و به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاره له مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا به‌ته‌واوی كاره‌كانی ته‌واو ببێت و به كوالێتی به‌رزه‌وه بخرێته خزمه‌ت دانیشتوانی ناوچه‌كه.
پڕۆژه خزمهگوزارییهكان له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به‌رده‌وامه و نزیكه‌ی سێ ملیار دیناری عێراقی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه جۆراوجۆره‌كان له قه‌زای باتیفا ته‌رخانكراوه، تا له سێكته‌ره‌كانی ته‌ندروستی و ژینگه و گه‌شتیاری و ڕێگه‌وباندا خه‌رج بكرێت.
هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه، گرنگی تایبه‌ت به ناوچه‌ی زاخۆ ده‌درێت و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردراوه به ڕێگری و زێده‌ڕۆییه‌كانی ناوچه گهستیارییهكان، كه یه‌كێكه له ناوچه هه‌ره جوانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سود له سروشتی دڵڕفێنی وه‌رده‌گیرێت بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتیاری له‌و ناوچه‌یه.
هاوكات به‌هۆی بارانبارینی زۆری ئه‌مساڵه‌وه، كه له سنووری باتیفدا هه‌زار و سێ سه‌د ملیم باران بووه، هه‌ندێك له ڕێگه‌وبانه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه و چااككراونهتهوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا له ماوه‌ی ڕابردوودا، گۆهدار شێخۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ماسته‌ر پلانی باتیفا په‌سه‌ندكراوه، كه به‌هۆیه‌وه زیادتر بایه‌خ به‌م ناوچه‌یه ده‌درێت.
جیا له‌وانه و هه‌ر له قه‌زای باتیفا، دانان و ڕۆنانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی تیشكی خۆر (سۆلار)، بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردسنانه پێشكه‌شی ئه‌م ناوچەیه ده‌كرێت.
په‌ره‌پێدان به كه‌رتی گه‌شتیاری له ناوچه‌كه
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستییه‌تی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ده‌سته‌به‌ر ببێت و ببنه خاوه‌ن كاری خۆیان.
هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکان له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ یه‌ك و دوو نین و له ماوه‌ی ڕابردوو و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌شتیاری له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ داندرا، كه تێچووی پڕۆژه‌كه كه بیست و پێنج ملیۆن دۆلار بوو.
به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له ٢٠ ی ئه‌یلوولی ٢٠٢١، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دامه‌زرێندرا، كه به‌گوته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، له‌دوای ئه‌و بڕیاره‌وه، ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ زیادتر ئاوه‌دانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له‌و كاته‌وه ژماره‌ی پڕۆژه‌كانی خزمه‌ت گوزاری له‌و ناوچه‌یه به‌رزه، هاوكات كار و ڕایكردنی مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكیش له ده‌زگه‌كانی میری ئاسانتر ڕای ده‌كرێت، كه حه‌وت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نوێ له‌و سنووره كروه‌ته‌وه و حه‌ڤده نووسینگه و بنكه و به‌ش كراونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی.
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له كاتی دامه‌زراندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆوه تا سه‌ره‌تای پار، به گوژمه‌ی زیادتر له دوو سه‌د و سی ملیار دیناری عێراقی، دوو سه‌د و هه‌شتا و شه‌ش پڕۆژه‌ی گه‌وره و بچووك له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ جێبه‌جێكراوه خراونه‌ته خزمه‌ت هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه و سه‌دان پڕۆژه‌ی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاریش له جێبهجێكردندانه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، له‌دوای بوونی زاخۆ به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، نه‌وه‌ت پڕۆژه له بواری شاره‌وانی و ڕێگا و پرد جێبه‌جێكراوه، حه‌ڤده پڕۆژه‌ش له بواری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا بنیاتنراوه و چل و پێنج پڕۆژه له كه‌رتی ئاو و ئاوی ژێر زه‌وی و چاندن ڕۆنراوه.
پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای دهۆک
له سنووری پارێزگای دهۆك، به گوژمه‌ی چوار ملیار و چوار سه‌د و پێنج ملیۆن دیناری عێراقی، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له‌وانه ڕۆنان و دروستكردنی ڕێگای نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێن.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گهشستوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی چوار ملیار و چوار سه‌د و پێنج ملیۆن و حه‌وت سه‌د و چل و سێ هه‌زار دیناری عێراقی دا، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سننووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دهۆك و ته‌ناهی له پارێزگای دهۆك.
ئه‌و گوژمه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی شاروانی گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندی خه‌رجكردنی داوه، له‌سه‌ر ڕێژه‌كانی ١٥%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی دهۆك و ١٠٠%ی داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی ڕوكنی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهییه، كه به‌پێی ڕێنماییه‌كانی دارایی تایبه‌ت به داهاته‌كان و له‌سه‌ر پلانی ساڵی ٢٠٢٦، به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیادتری دانیشتوانی سنووری شاری دهۆك و ته‌ناهی ڕه‌زامه‌ندی خه‌رجكردنی دراوه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، گوژمه‌ی سێ ملیار و سی و پێنج ملیۆن و حه‌وت سه‌د و شه‌ست و سێ هه‌زار دیناتی عێراقی، له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی دهۆكه، كه بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دهۆك ته‌رخانكراوه.
هاوكات ملیارێك و سێ سه‌د و سی و حه‌وت ملیۆن و سه‌د و په‌نجا و هه‌شت هه‌زار دیناری عێراقیش له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٠٠%ی داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی ڕوكنی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهی ته‌رخانكراوه، بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنانی شه‌قامی ناوخۆیی له كه‌رتی ده‌ی سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ته‌ناهی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش، گوژمه‌ی سی و دوو ملیۆن و هه‌شت سه‌د و بیست و دوو هه‌زار دیناریش له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ته‌ناهی ته‌رخانكراوه بۆ جێبه‌جێكردن و ڕۆنانی شه‌قام هه‌ر له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی ته‌ناهی.
هاوشێوه‌ی پارێزگه‌كانی دیكه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی ئاوه‌دانی بۆ پارێزگای دهۆك درێژكردووه و له ماوه‌ی ڕابردوودا به سه‌دان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش به‌و پارێزگایه كردووه، كه به‌پێی ئاماری به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، ته‌نیا له ساڵی ٢٠٢٤ دا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گوژمه‌ی چوار سه‌د و دوو ملیار و دوو سه‌د و پێنج ملیۆن دیناری عێراقی، دوو سه‌د و حه‌فتا پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێویست له‌ناو شاری دهۆك و قه‌زا و ناحییه‌كانی سه‌ربه پارێزگای دهۆك جێبه‌جێیكردووه و به‌كوالێتی به‌رزه‌وه خراونه‌ته خزمه‌ت دانیشتوانی ناوچه‌كه‌وه.
له نێویدا به گوژمه‌ی زیادتر له سێ سه‌د و چل و هه‌شت ملیار دیناری عێراقی، سه‌د و سی و نۆ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی شاری دهۆك و به گوژمه‌ی زیادتر له په‌نجا و سێ ملیار دیناری عێراقیش، سه‌د و سی و یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ده‌وروبه‌ری شاری دهۆك، له سێمێل و ئامێدی و شێخان و بهردهڕێش و ئاكرێ جێبه‌جێ كراوه.
پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كان، سه‌رباری نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانە له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵه‌وه، كه به بیانوی جۆراوجۆری نادروست و نایاسایی، له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه به‌شه بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نانێرێت، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاوه‌دانی و پته‌وكردنی ژێرخانی ئابووری نه‌وه‌ستاوه و به‌رده‌وامه.

